Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 08:20

کۆڵبەرێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی هێزەکانی تورکیا کوژرا

کوردستان TV
100%


هاووڵاتییەکی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە لایەن هێزێکی چەکداری تورکیەوە دەستبەسەر کرا و لە ژێر ئەشکەنجەی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەست دا.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی رابردوو،  هێزە چەکدارەکانی ولاتی تورکیا لە سنووری کۆتۆل  سەربەناوچەی "خۆی" لە پارێزگای ئورمیە ژمارەیەک کۆڵبەریان دەستبەسەر کرد و یەکێک لەو کۆڵبەرانە لە ژێر ئەشکەنجە و لە ئاکامی کوتان و لێدانی ئەو هێزانەدا گیانی لە دەست دا.

هەواڵنێری هەنگاو شوناسی ئەو کۆڵبەرەی بە " بورهان محەممەدی" تەمەن 23 ساڵ و کوڕی تەیب راگەیاند کە لە سنووری گوندی گواری قوتوور دەستبەسەر کراوە و کوژراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە  به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌: کە تەرمی ئەو کۆڵبەرە لای هێزەکانی تورکیەیە و بنەماڵەکەی بە هۆی داخراوبوونی سنوورەکانەوە نەیانتوانیوە بچنە نێو خاکی تورکیە و تەرمی رۆڵەکەیان وەربگرنەوە.

شایانی باسە لانیکەم 10 سەر ئەسپی کاسبکارانی کورد لە لایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستی بەسەردا گیراوە.

كوردستان TV

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.