Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 14:13

رووسیا هه‌ژموونی ئێران له‌ سوریا که‌مده‌کاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ بوونی هێزه‌كانی ئێران له‌سووریا بۆته‌ دۆسییه‌یه‌كی بێزاركه‌ر بۆ رووسیا، بۆیه‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌وڵدایه‌ به‌ڕه‌كه‌ له‌ژێر پێی ئێران ده‌ربهێنێ و رۆڵی سه‌ربازی ئێران له‌و وڵاته‌ كه‌مبكاته‌وه‌ و رێگا له‌ده‌ست گرتن به‌سه‌ر ئابووری سوریادا بگرێت .

له‌چوارچێوه‌ی كێبڕكێی نێوان هه‌ردوولا .. هێزه‌كانی رووسیا میلیشیاكانی ئێرانیان له‌دوو گێڵگه‌ی نه‌وت و گاز له‌ گونده‌واری ره‌قه‌ له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌ركرد.

دوێنێ شه‌ممه‌ هێزه‌كانی فه‌یله‌قی پێنجی رووسیا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فاتمیۆنی سه‌ربه‌ ئێران، كۆنتڕۆڵی كێڵگه‌ی نه‌وتی شۆڕش- یان له‌ باشووری رۆژئاوای ره‌قه‌كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌شه‌وی هه‌ینی هێزه‌كانی  رووسیا كۆنتِرۆڵی كێڵگه‌ی گازی توینان-یان له‌ناوچه‌ی ته‌بقه‌ له‌ گونده‌واری ره‌قه‌ له‌سه‌رسنووری كارگێری ده‌شتاییه‌كانی حمس كرد.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.