Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 12:46

کتێبی"کاکه‌یی-ئه‌هلی هه‌ق و شه‌به‌ک" بڵاوکرایه‌وه‌

له‌نووسینی زانا و مێژوونووس (پرۆفیسۆر دكتۆر زرار صدیق تۆفیق)
کوردستان TV
100%

له‌نووسینی زانا و مێژوونووس (پرۆفیسۆر دكتۆرزرار صدیق تۆفیق)، كتێبی "كاكه‌یی-ئه‌هلی هه‌ق و شه‌به‌ك"   كه‌ مامۆستایه‌ له‌به‌شی مێژووی كولێژی زانسته‌ مرۆڤایه‌تییه‌كانی زانكۆی دهۆك، بڵاو كرایه‌وه‌.


ئه‌م كتێبه‌ دوو لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ خۆ ده‌گرێت ، یه‌كه‌میان لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی مێژووییه‌ ده‌رباره‌ی كوردی كاكه‌یی- ئه‌هلی حه‌ق كه‌ جیاوازه‌ له‌و نووسینه‌  زۆر و زه‌بندانه‌ی پێشتر له‌ باره‌یانه‌وه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه‌، به‌و پێییه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێ به‌كارهێنراوه‌ و لێكدانه‌وه‌ی ته‌واو نوێ بۆ ناسنامه‌ی كه‌سایه‌تیه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی كراوه‌ و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه‌ش بۆ ده‌ق و سه‌رچاوه‌كانیان ئه‌نجامداره‌وه‌.


لێكۆڵنه‌وه‌ی دوومیش ده‌رباره‌ی كوردی شه‌به‌ك – شه‌ئبه‌كه‌  لێره‌شدا سه‌رچاوه‌گه‌لێك به‌ كارهێنراوه‌  و چه‌رده‌یه‌ك زانیاری و روونكردنه‌وه‌ی  نوێ و بۆچوونی لێكدانه‌وه‌ی تایبه‌تی نوسه‌ر خراونه‌ته‌ روو.
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.