Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:50

پزیشکێکی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی تیمی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی رایگه‌یاند: کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشانە، پێویستمان بە خۆپارێزی و وریایی زیاترە.

د.هێرش حەیدەر، سه‌رۆكی تیمی به‌رانگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەشاری سلێمانی لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی: ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا ڕۆژ بە ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشانە، پێویستمان بە خۆپارێزی و وریایی زیاترە، ڕێژەی توش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی مانگێکدا بەڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، بۆ نموونە: لە 2/13ی ئەمساڵدا 10 نەخۆش مابوویه وه لە نەخۆشخانەی شەهید د. هێمن، بەڵام ئەمڕۆ 3/15 ژمارەکە بەرزبۆتەوە بۆ چل نەخۆش.

دكتۆر هێرش ده‌شڵێت: ته‌نها دوێنى 12 حاڵەتى سەخت خه‌وێندراون له‌ نه‌خوشخانه،
تکایە لەگەڵ دەرکەوتنی نیشانەکان لە دە ڕۆژی سەرەتادا پێویستە بە زووترین کات سەردانی پزیشکی پسپۆڕی هەناوی یان سەنتەرەکانی چارەسەری کۆرۆنا بکرێت.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: 409 كه‌سی دیكه‌ له‌شاره‌كانی هه‌رێم تووشی كۆرۆنا بوون.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.