Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:32

تاران پێشنیاز دەکات ڤیزە له‌ نێوان عێراق و ئێران نەمێنێت

کوردستان TV
#11
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران پێشیازی لابردنی ڤیزەی لەنێوان ئێران و عێراق بە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەو وڵاتە داوە بۆ ئەوەی تاوتوێ و پەسندی بکات.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی نووسینگەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران، دوو وڵاتی ئێران و عێراق بۆ لابردنی ڤیزە رێککەوتنی سەرەتاییان کردووە و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش لەسەر ئەو بنەمایە پێشنیازی لابردنی ڤیزەی ئاراسته‌ی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە.

ئەو پێشنیازە ئێستا لە کۆمیسیۆنی سیاسی و بەرگریی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران تاوتوێ دەکرێت و رۆژی حه‌وتی تەمموزی دووهه‌زار و بیست ئیرەج مەس جدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، گوتی، هەنگاوی باش بۆ هەڵگرتنی ڤیزە لەنێوان هەردوو وڵات نراوە.

ئیرەج مەس جدی نەهێشتنی وەرگرتنی پارەی وەک هەنگاوێکی گرنگ بۆ لابردنی ڤیزە لە قەڵەمدا.

ئێران و عێراق رۆژی دووازده‌ی ئاداری دووهه‌زار و نۆزده‌ لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا و دوای سەردانی حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران بۆ عێراق رایانگەیاند، ڤیزەی نێوان دوو وڵات بە خۆڕایی دەبێت.

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادی ئێرانیش کە ده‌ی شووباتی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك سەردانی عێراقی کرد، لە کۆبوونەوە لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقدا داوایکرد بۆ ئاسانکاری لە هاتووچۆی زیارەتکاراندا ڤیزە لەنێوان دوو وڵاتدا هەڵبگیرێت.

ساڵانە چەندین ملیۆن هاونیشتمانی ئێرانی و عێراقی سەردانی ئەو دوو وڵاتە دەکەن، کە بەشی هەرەزۆریان سەردانی مەزارگە و شوێنە پیرۆزە ئایینییەکان دەکەن.

ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرۆککۆماری ئێران رۆژی نۆزده‌ی ئۆکتۆبەری دووهه‌زار و نۆزده‌ گوتی، پێشتر لە ساڵێکدا په‌نجا هەزار ئێرانی سەردانی عێراقیان دەکرد، بەڵام لە ده‌ ساڵی رابردوودا ئەم ژمارەیە بۆ سێ ملیۆن و پێنجسه‌د هەزار کەس بەرزبووەتەوە.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.