Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 14:52

سبه‌ی 33 ساڵ به‌سه‌ر تاوانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ تێده‌په‌ڕێت

کوردستان TV
#7
100%

سبه‌ی سیی و سێ ساڵ به‌سه‌ر تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێپه‌ڕ ده‌بێت.

له‌ شازده‌ی ئاداری هه‌زار و نۆسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو تاوانێكی دیكه‌ی ده‌رهه‌ق به‌ گه‌لی كورد ئه‌نجام دا كه‌ ویژدانی جیهانینی هه‌ژاند، له‌ نزیكه‌ی كاتژمێر یازده‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌م رۆژه‌، شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ چه‌كی كیمیایی بۆردومان كرا و له‌ ئه‌نجام دا زیاتر له‌ پێنج هه‌زار هاووڵاتیی بێ تاوان شه‌هید بوون و به‌ هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون، ئه‌مه‌ش سه‌رباری تێكچوونی ژینگه‌ی ناوچه‌كه‌ و ئالوده‌بوونی به‌ مادده‌ی كیمیایی.

سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی سیی و سێ ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ دڕندانه‌یه‌دا، به‌ڵام تا ئێستاش ئاسه‌واری له‌سه‌ر جه‌سته‌ی هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه‌ و شار و ژینگه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ماوه‌، تا ئێستاش به‌ سه‌دان به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایی به‌ده‌ست ئازاره‌كانیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و تا ئێستاش به‌ سه‌دان منداڵی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بێسه‌روشوێنن.

ساڵانه‌ وه‌ك رێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی تاوانی كیمیاباران كردنی هه‌ڵه‌بجه‌، هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شار و شارۆچكه‌ جیاوازه‌كان له‌ كاتژمێر ده‌ و په‌نجا و پێنج خووله‌ك، بۆ ماوه‌ی پێنج خووله‌ك له‌ شوێنی خۆیان به‌ بێده‌نگی راده‌وه‌ستن.

له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی یادی سیی و ساڵه‌ی تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌ش پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئازاد تۆفیق رایگه‌یاند: له‌ كاتژمێر نۆ له‌ چوارڕه‌یانی شه‌هید عومه‌ری خاوه‌ر ده‌ست به‌ رێپێوانێكی ره‌سمی ده‌كه‌ین.

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ گوتیشی، بانگه‌واز بۆ سه‌رجه‌م كه‌سایه‌تییه‌كان، حكومه‌تی فیدڕاڵی و وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ین، ئاماده‌ی پێشوازی كردن لێیانین.

پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ وتیشی، داوا له‌ هاووڵاتییان و به‌شداربووان ده‌كه‌ین به‌ پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه‌ بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.