Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 15:04

وه‌زاره‌تی کاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالکراوان له‌ یادی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌ راگه‌یه‌ندراوێکی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌ھیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌.

له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بۆ یادی سی و سێ ساڵه‌ی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ رایگه‌یاند: ڕژێمی به‌عس به‌ كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی، ویستی ئه‌م مه‌ڵبه‌ندی شارستانیه‌ت و شیعر و ئه‌ده‌ب و كوردایه‌تیه‌ له‌ مێژووه‌ پڕله‌ سه‌روه‌ری و پڕشنگداره‌كه‌ی داببڕێت، به‌ڵام ئه‌و ڕژێمه‌ داگیركار و سته‌مكاره‌ نه‌ك له‌و ھه‌وڵه‌ نه‌زۆكه‌یدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌ڵكو كیمیابارانكردنی ھه‌ڵه‌بجه‌ و ئه‌نفالی بارزان و گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و ناوچه‌كانی تری كوردستان له‌ پاش چه‌ند ساڵێكی كه‌م، بوونه‌ ھه‌وێنی به‌رخۆدان و تێكۆشان، ڕۆحی به‌رخودانی ھێنده‌ به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ ھاووڵاتیانی ئه‌م شاره‌ قاره‌مانه‌ ھاوشانی شاره‌كانی تری كوردستان دژ به‌و زوڵم و سته‌مه‌ی به‌عس ڕاپه‌رینێكی سه‌رتاسه‌ریان ئه‌نجامدا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، داوا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن، ئه‌م تاوانه‌ له‌ سه‌ر ئاستی جیھانیی به‌ جینۆساید بناسێنێت و له‌ ھه‌مانكاتدا داوا له‌ حكومه‌تی عێراقی فیدڕاڵیش ده‌كه‌ن، ھه‌ر چی زووه‌ قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتوانی ده‌ستی ڕژێمی پێشوو بكاته‌وه‌ و پابه‌ند بێت به‌ مادده‌ی سه‌د و سی و دووی ده‌ستوری عێراق بۆ دابینكردنی ژیانێكی شایسته‌ بۆ كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیاوی و ھه‌موو زیان لیكه‌وتوانی سه‌رجه‌م ناوچه‌ كاره‌ساتباره‌كانی كوردستان.

وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و كاروباری ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بۆ به‌رز و پیرۆز ڕاگراتنی یادی شه‌ھیدانی كیمیاباران، ساڵانه‌ ئه‌و یاده‌ كاره‌ساتبارانه‌ ده‌كرێته‌وه‌‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌ ھۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا و بۆ زیاتر پابه‌ندبوونمان به‌ بڕیار و ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌ی باڵا و داموده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان، له‌ چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراودا ئه‌م یادانه‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.