Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 14:40

باره‌گای بارزانی په‌یامێکی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شێخ ئومێد شێخ موته‌لیب کرد

کوردستان TV
#7
100%

باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شێخ ئومێد شێخ موته‌لیب ده‌كات.

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی  شێخ ئومێد شێخ موته‌لیب
به‌داخێکی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی کۆچی دوایی که‌سایه‌تی دیاری شارباژێر (شێخ ئومێد شێخ موته‌لیب)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌که‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌می هه‌موو لایه‌ک ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات، دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ خانه‌واده‌که‌تان و که‌سوکارتان ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیە راجعون
بارەگای بارزانی
15ـى 3ـى 2021

 

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.