Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 16:48

فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی ئیسرائیل ده‌ورووبه‌ری شاری دیمه‌شق یان بۆردومانکرد

کوردستان TV
100%

رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئیسرائیل بۆردومانی دیمه‌شق-ی پایته‌ختی كردووه‌.

ئاژانسی "SANA" زمانحاڵی رژێمی ئه‌سه‌د به‌ پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 35:10ی شه‌وی رابردوو به‌ كاتی سووریا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان-ه‌وه‌ بۆردومانی ده‌ورووبه‌ری شاری دیمه‌شق-یان كردووه‌.

له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه‌ كه‌ بۆردومانه‌كه‌ ته‌نها زیانی ماددی هه‌بووه‌ و جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی سووریا، مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل-ی خستووه‌ته‌خواره‌وه‌.

تا ئێستاش ئیسرائیل هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

له‌ شاری دیمه‌شق له‌ پاڵ هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، چه‌ندین گرووپی میلیشیا ئێرانییه‌كان هه‌ن و ناوبه‌ناو ئیسرائیل به‌ پاساوی میلیشیا ئێرانییه‌كان بۆردومانی دیمه‌شق و ده‌ورووبه‌ری ده‌كات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.