Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:29

هەڵمەتی پێکوتەی دژە کۆڕۆنا بۆ فەرمانبەرانی تەندروستی کۆیە ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوار شەممە بەئامادەبوونی بەڕێوەبەڕی گشتی تەندروستی کۆیە  و بەشێک لە پزیشک و کارمەندانی تەندروستی  هەڵمەتی كوتان بە پێكوتەی دژە كۆڕۆنا بۆ فەرمانبەرانی تەندروستی لەقەزای کۆیە دەستپیكرد.

ئاشتی علی، لێپسراوی هۆبەی کوتان رایگەیاند: لەهەڵمەتەكەدا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کۆیە وەك یەكەم كەس پێكوتەكەی بەكارهێنا، هەروها ئاماژەی بەوەکرد کە 50 ژەمە ڤاکسینی جۆری 'سینۆفارما'ی چینی بە دەستیان گەیشتوە و ئەمڕۆش به‌شێك له‌   پزیشکان و کارمەندی تەندروستی به‌ ڤاكسینی كۆرۆنا كوتران.

رونیشیکردەوە: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی سەرەتا بەو پزیشک و کارمەندانە دەدرێت کە لە ھێڵی یەکەمی روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنان.

ئەو هەڵمەتە لەلایەن تیمێك كە لە پزیشك و كارمەند پێكهاتووە سەرپەرشتی دەكرێت و بەردەوامی دەبێت.

ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی کۆیە

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.