Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:41

تەندروستی عێراق روونکردنەوە لەسەر فرۆشتنی پێکوتەی کۆرۆنا دەدات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق روونکردنەوە لەسەر فرۆشتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە بازاڕەکان، دەدات.

ئەمڕۆ چوارشەممە کەناڵی دیجله‌ی عێراقی عێراقی لەزاری بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی وەزارەتی تەندروستی، بڵاوی کردوەتەوە، کە پێکوتەی دژەکۆرۆنا تەنیا لە دەزگا تەندروستییەکانی سەر بە وەزارەت دەفرۆشرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رەتی کردووەتەوە پێکوتەکە لە بازاڕەکان بفرۆشرێت و رایگەیاندووە، ئەو دەنگۆیانەی باس لە فرۆشتنی پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە بازاڕەکان دەکەن، راست نین.

پێشتر هاووڵاتییانی عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسیان لەوە کردبوو، کە پێکوتەی دژەکۆرۆنا لە بازاڕەکانی عێراق، دەفرۆشرێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.