Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 11:02

وه‌زیری شاره‌وانی موژده‌یه‌ک به‌ دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#8
100%

وه‌زیری شاره‌وانی هه‌رێم رایگه‌یاند: دانانی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ لیستی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.

ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی هه‌رێمی كوردستان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: چه‌ند مانگێك پێش ئێستا پڕۆژه‌یه‌كی دیكه‌مان به‌بڕی سێ ملیار دینار له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ كردووه‌ته‌وه‌‌ و پڕۆژه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ساسان عه‌ونی گوتیشی دانانی پڕۆژه‌ی ماسته‌رپلانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ یه‌كه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌ لیستی پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار.

سه‌باره‌ت به‌و راپۆرته‌ی لیژنه‌ی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له‌ په‌رله‌مان ئه‌مڕۆ خوێنراوه‌ته‌وه‌ و پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی كراوه‌‌، ساسان عه‌ونی گوتی راپۆرتێكی زۆر باش بووه‌ و ئێمه‌ وه‌ك وه‌زاره‌تی شاره‌وانی هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ لیژنه‌كه‌ هه‌یه‌.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.