Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:44

بریتانیا له‌باره‌ی مه‌ترسی چه‌کی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هۆشداری ده‌دات

کوردستان TV
#11
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له‌باره‌ی مه‌ترسی ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هۆشداریدا.

بوریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا به‌ تووندی نیگه‌ران وڵاته‌كه‌ی له‌باره‌ی مه‌ترسی هه‌ژمونی ئێران به‌سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه‌ و هه‌روه‌ها ده‌ستكه‌وتنی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ هۆشداری تووندیدا و نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.

سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له‌ میانی پێشكه‌ش كردنی گوتاریك له‌ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند:  ئێمه‌ له‌ هه‌ژمونی ئێران و ره‌فتاره‌ تێكده‌رانه‌كانی له‌ ناوچه‌كه‌ به‌ زۆر نیگه‌رانین.

هه‌روه‌ها به‌ تووندی مه‌ترسیی خۆمان له‌ده‌ستكه‌وتنی ئێران به‌ چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌رده‌بڕین، گوتیشی، ئێران نه‌ك به‌ هۆی  پاراستنی ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ناچه‌كه،‌ به‌ڵكوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی خۆی، ده‌بێـت پابه‌ندی به‌ڵێننه‌كانی ناو رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی بێت.

رۆژی سێ شه‌ممه‌ بوریس جۆنسن سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا رایگه‌یاندبوو كه‌ حكومه‌تی ئێران، كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی كۆگاكراوی خۆی بۆ سه‌رووی سه‌دا چل به‌رز كردووه‌ته‌وه‌ تاكوو له‌م رێگه‌‌، ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی له‌ بازنه‌ی پڕ مه‌ترسیداری نیوده‌وڵه‌تی له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ نوێیه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا بپارێزێت. 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.