Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 09:11

د.بەشیر حەداد: فراکسیۆنەکوردستانییه‌کان جه‌خت لەسه‌ر زامنکردنى ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانى هه‌رێم ده‌که‌نه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: یه‌ك هه‌ڵوێستیى فراكسیۆنه كوردییه‌كان پێگه و كاریگه‌رییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات.

دكتۆر بەشیر حەداد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان جه‌خت له سه‌ر زامنكردنى ماف وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى هه‌رێم له هه‌ردوو یاساى دادگاى باڵاى فیدراڵى و بودجه‌دا ده‌كه‌نه‌وه .

به‌شیر حه‌داد گوتیشی: یاساى دادگاى باڵاى فیدراڵى گرنگ و هه‌ستیاره، پێوسته لایه‌نه‌كان به وردى و حه‌كیمانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر ده‌نگدانێك بۆ یاساى دادگاى باڵاى فیدراڵى یا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ى پێویستى به 3/2 ى ده‌نگى كۆى په‌رله‌مانتاران هه‌یه، تێپه‌راندنى پرۆژه‌ى هه‌مواركردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى باڵاى فیدراڵى به زۆرینه‌ى ده‌نگ هه‌ڵه‌یه‌كى ده‌ستوورییه.

دكتۆر به‌شیر حه‌داد گوتیشی: سه‌باره‌ت به دادگاى باڵاى فیدراڵى جگه له لایه‌نه كوردییه‌كان لایه‌نى تریش تێبینییان هه‌یه.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌ك هه‌ڵوێستیى فراكسیۆنه كوردییه‌كان پێگه و كاریگه‌رییه‌كان به‌هێزتر ده‌كات.

گوتیشی: جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر مافى گشت پێكهاته‌كان له یاساى دادگاى فیدراڵى.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا په‌رله‌مانی عێراق سه‌رقاڵی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ یاسای دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌ و تا ئێستا كۆده‌نگی له‌ باره‌ی چه‌ند مادده‌یه‌كی پڕۆژه‌ یاساكه‌ نییه‌ ئه‌مه‌ش هۆكاره‌ بۆ دواكه‌وتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی 2021 و ئه‌گه‌ری دواكه‌وتنی پڕۆژه‌كه‌ بۆ دوای جه‌ژنی نه‌ورۆز.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.