شه‌وی رابردوو له هه‌ڵه‌بجه ته‌قه له لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان كرا لەلایەن پاسەوانی لق وه‌ڵام درانه‌وه.
بارزان عوسمان وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه به په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاندووه: کاتژمێر یەکی شه‌وی رابردوو چه‌ند كه‌سێك به ماتۆرسكل و ئۆتۆمبێلێكی ڕەنگ سپی تەقەیان لە بارەگای لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان کرد.
گوتیشی: چه‌ند فیشه‌كێك بەر دیواری بارەگاکە کەوتوە پاسەوانەکانی لقی دوانزەش تەقەیان کردووە، وەک وەڵام دانەوەیەک بۆ ته‌كه هیچ کەسێک بەهۆی تەقەکردنەکەوە بریندار نەبووە.
رایگه‌یاند: تیمی لێکۆڵینەوەی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوەکە، تا هیچ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرنه‌كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.