فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی یاسای دادگای ئیتیحادی، نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌م و جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
نامه‌كه كه سێ خاڵ له‌خۆ ده‌گرێت، تیایدا فراكسیۆنی پارتی داوای كردووه له‌م ڕۆژانه‌ی ئاداری پڕ له ڕووداوی مێژوویی‌دا هه‌موو لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مان له چوارچێوه‌ی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای ئیتیحادی، هه‌ڵوێستێكی عێراقییانه‌ی مێژوویی و نیشتیمانی تۆمار بكه‌ن و گیانی هاوبه‌شی و هاوسه‌نگی و ڕێككه‌وتن بهێننه‌دی.
له نامه‌كه‌ی فراكسیۆنی پارتیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه دادگای ئیتیحادی یه‌كێكه له گرنگترین دامه‌زراوه‌كانی وڵات و كوردیش له دامه‌زراندن و چه‌سپاندنیدا له ده‌ستووری عێراق هه‌وڵی زۆری داوه و خه‌باتێكی گه‌وره‌ی كردووه.
فراكسیۆنی پارتی هه‌روه‌ها داوا ده‌كات سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتیمانیدا متمانه له‌به‌رچاو بگرن و ده‌ستكه‌وتی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق مسۆگه‌ر و پارێزراو بێت.
له خاڵێكی دیكه نامه‌كه‌دا، فراكسیۆنی پارتی ڕایگه‌یاندووه كه گه‌لی كورد هاوبه‌شێكی ڕاسته‌قینه‌ی و فاكته‌ری سه‌قامگیری نیشتیمانییه له عێراقدا و سیاسه‌تی دوورخستنه‌وه و په‌راوێزخستنی خزمه‌ت به عێراقییه‌كان ناكات.
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دوا خاڵی نامه‌كه‌دا داوا ده‌كات سه‌رجه‌م مافه‌كانی گه‌لی كوردستان له هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای فیدراڵیدا پارێزراو بن.
فراكسیۆنی پارتی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای دادگای ئیتیحادی ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌یه له بواری یاساداناندا.
فراكسیۆنی پارتی داواش له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌كات كار بكه‌ن بۆ مسۆگه‌ركردن و چه‌سپاندنی مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.