Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 12:58

ئیسپانیا و ئیتاڵیا ده‌ستده‌که‌نه‌وه‌ به‌ به‌کارهێنانی دەرزی کوتانی ئەسترازێنیکا

کوردستان TV
100%

ئەوروپا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا سەلامەت و کاریگەرە، ئیسپانیا و ئیتاڵیا ده‌ست به‌ كوتان ده‌كه‌نه‌وه‌.

ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای ئەسترازێنیکا لە کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئاژانسی دەرمانسازی ئەوروپا و ئیسپانیا و ئیتاڵیا دا پەسەند کرا کە دەرزی کوتانەکەی ڕاگرت و ڕایگەیاند کە جارێکی دیکە بەکار دەهێنرێتەوە .

ئیسپانیا هەفتەی داهاتوو دەست دەکاتەوە بە دەرزی کوتانی ئەسترازێنیکا، لەگەڵ ئەوەی ئیتاڵیا لە ڕۆژی هەینی 19ی ئازارەوە دەست بە چالاکی دەکات قوبرس و لیتوانیا و لاتڤیاش رایانگەیاند: کە جارێکی تر ئەسترازنکا لێدەدا.

ئاژانسی دەرمانی ئەوروپا جەخت لەوە دەکاتەوە کە ڤاکسینی ئەسترازێنیکا سەلامەت و کاریگەرە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی بەکارهێنانی ڤاکسینەکە راگیرابوو.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.