حه‌یده‌ر عه‌بدولڕحمان
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابووردوودا له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ته‌وژمی تیرۆر دژ به‌هزرو شارستانیه‌ت و مرۆڤایه‌تی له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا، وای لهسینهماكاران كردووه، روو به رووی پرسیارێك ببنه‌وه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ئاخۆ له‌و ههلو مه‌رجه تراژیدییه پڕ له ته‌م و مژه، رۆڵی سینه‌ما چی ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌پاڵ ئامرازه‌كانی دیكه، شوێنی تایبه‌تی خۆی هه‌بێت له‌په‌رده لادان له رووی هه‌قیقه‌تی ئه‌وانه‌ی بازرگانی به‌ئاینه‌وه ده‌كه‌ن و له‌پاڵ ئه‌و ئاینه‌دا، نیازه نه‌گریس و دواكه‌وتووه‌كانی خۆیان پهرتو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه؟
سینه‌ماكاران له‌هه‌وڵی ئه‌وه داده‌بن به‌ده‌سه‌ڵاته هونه‌رییه‌كانی خۆیانه‌وه، به‌ره‌نگاری ئه‌و ته‌وژمه ره‌شه‌ی تیرۆر ببنه‌وه‌و له‌چه‌ندین گۆشه‌ی جیا جیادا به‌رجه‌سته‌ی تاوانه ره‌شه‌كانی تیرۆر بكه‌ن.
دیاره كه سینه‌ما هه‌میشه چه‌كێكی كاریگهرو ئه‌كتیف بووه بۆ دژایه‌تی كردنی ئه‌و ته‌وژمه كه به‌چه‌ندین شێواز هه‌ڕه‌شه‌ی ریشه‌كێش كردنی ئاشتی و له‌باربردنی ئارامی وئازادی كۆمه‌ڵگاكان ده‌كات . له‌و پێودانگه‌وه حكومه‌تی ئه‌و وڵاتانه چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای دابین كردنی ئاسایش و هوشیار كردنه‌وه‌ی خه‌ڵك‌و چڕكردنه‌وه‌ی پۆلیسن، ئه‌وه‌نده‌ش به ته‌نگ ئه‌وه‌وه‌ن كه ئایدۆلۆژیایه‌ك بۆ بهگهڕخستنیسینهما دابنێن، بۆئه‌وه‌ی سینه‌ماكاران به‌كامێرا ریسوای تیرۆر بكه‌ن و فیستیڤاڵی سینه‌ما ساز بكه‌ن بۆ ئه‌و ئامانجه .
سینه‌مای كوردی و تیرۆر
كوردستانیش به‌هه‌موو پارچه‌كانییه‌وه، له‌و هه‌رێمانه‌یه كه بۆته ئامانجی تیرۆرستان و به چه‌ندین شێواز تیرۆرستان قه‌ستی برینداركردن و شێواندنی ئارامی تێدا ده‌كه‌ن، له‌و پێودانگه‌شه‌وه كوردستان به‌شاڵاو خوێنی رشتووه، هه‌میشه هه‌وڵی داوه، رێ له‌و ته‌وژمه ره‌شه بگرێ.
به‌ڵام ئایا سینه‌ماو شانۆی كوردی تاچه‌ند توانییویانه ئه‌و تراژیدیا‌و مه‌رگه ساتانه‌ی روو به رووی كوردستان بۆته‌وه به‌تایبه‌ت له‌شه‌نگال و كۆبانی و قاتوقڕ كردنی مه‌سیحی و یه‌زیدیه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی مه‌زارگه‌و موزه‌خانه‌كان و له‌ناوبردنی كولتوور‌و شوێنه‌واره پیرۆزه‌كان بههونهریی خۆیان له‌سینه‌ما ودراما ، له‌شانۆ و فۆتۆ، له‌شێوه‌كاری و په‌یكه‌رتاشی، له‌موزیك و گۆرانی و سرود به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن ؟
ئه‌مه پرسیارێكه‌و رووبه‌ڕووی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت سینه‌ماكاران.
ره‌نگه ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه دڵیان به‌ئه‌نجامه‌كه‌ی خۆش نه‌بێت، نكۆڵی له‌وه‌دا نه‌كه‌ن كه‌له ئاستی پێویست دانهبووینه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بشپرسین بۆ؟
ئه‌وه دیاره ئه‌وانیش پاساوی خۆیان هه‌یه كه من لێره‌دا تیشك ده‌خه‌مه سه‌ر هه‌ندێكییان:
1.ده‌سه‌ڵات دارانی ئێمه تائێستا نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه كه‌سینه‌ما چه‌كێكی هونه‌ریی ئه‌كتیفه بۆ شه‌ڕی تیرۆر و ده‌توانێت كاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر گۆڕینی رای گشتی بگێڕێت و كه‌شفی ئه‌وراق بكات و ده‌ست نیشانی بیر‌و باوه‌ڕه چه‌وته‌كان و هیڵه پیلانگێڕیه‌كان بكات، به‌زمانێكی سینه‌مایی، بۆیه پشتگیریی كردنی بۆ سینه‌ما وه‌ك پێویست نه‌بووه .
2 .ههلو مه‌رجی ئابووریی كوردستان كۆسپێكی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م سینه‌ما كاران، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه سینه‌ماییانه‌ی هه‌یانه بپراكتیف بكه‌ن، له‌هه‌مان كاتیش‌دا، هه‌ر ئه‌و ههلو مه‌رجه رێگر بووه له‌به‌رده‌م سازكردنی فیستیڤاڵی سینه‌مایی .
3.سینه‌مای كوردی ئه‌و ئاماده باشییه‌ی نیه له‌رووی هونه‌رییه‌وه بتوانێت له‌ئان و ساتی خۆیدا پرۆژه سینه‌ماییه‌كان به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت، به‌تایبه‌ت له‌رووی ستافی هونه‌رییه‌وه .
4 .ئه‌زموونی سینه‌ماكارانی ئێمه بۆ سینه‌مای جه‌نگ و سینه‌مای دژ به‌تیرۆر ئه‌زموونێكی ئه‌وتۆ نیه كه بتوانێت له‌و بواره‌دا ئه‌و ئه‌زموونه به‌رجه‌سته بكات .
5.له‌رووی سیناریۆو كاره هونه‌رییه‌كانه‌وه، سینه‌ماكارانی ئێمه ده‌سه‌ڵاتێكی دیاری كراویان هه‌یه و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه كارێكی ئاسان نیه.
زۆرجارانیش كه‌خۆمان له‌قه‌ره‌ی ئه‌و جۆره سیناریۆ سه‌رپێیانه ده‌ده‌ین به‌هۆی لاوازی هونه‌رمه‌ندانی ئێمه له‌نووسینی سیناریۆدا له‌زمانی سینه‌ما دوور ده كه‌وینه‌وه و زێتر په‌نا بۆ دروشم و دیارده‌ی زه‌ق ده‌به‌ین .
6.ئاراسته‌یه‌كی دیاری كراوی ناوه‌ندی بۆ سینه‌ما نیه له‌لایه‌ن هیچ سه‌نته‌رێكی رۆشنبیریی و هونه‌ریی كه‌خاوه‌نی نه‌خشه‌و پلانێك بۆ سینه‌ماو ته‌له‌فزیۆن و دراما‌و شانۆ دابنێت كه به چ ئاراسته‌یه‌ك ئه‌و كه‌ره‌سته هونه‌رییانه به‌رجه‌سته بكات بۆ چه‌ند ئامانجێكی دیاری كراودا.
ئه‌وه‌ش كه تائێستا دراماكارو سینه‌ما كارانی ئێمه لهپێودانگی ئه‌و رووداوانه‌دا بینیوویانهو بیستوویانه له‌سینه‌مادا به‌رجه‌سته‌یان كردووه، ده‌توانین به‌نه‌بوونی دابنێین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌مدیسان خاڵی كۆتایی نیه‌و ده‌كرێت وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی پلان و به‌رنامه‌یه‌كی هه‌بێت بۆ ئاراسته كردنی سینه‌ماكارانی ئێمه و ساز كردنی فیستیڤاڵی سینه‌مایی .
رۆڵی حكومه‌ت بۆ شانۆ‌و سینه‌مای دژبه‌تیرۆر
له‌هه‌مان كاتدا پێویسته حكومه‌ت له‌و بواره‌دا پشتگیریی خۆی هه‌بێت بۆ سینه‌ماو شانۆ، چونكه هه‌ر پشتگیرییه‌كی حكومه‌ت بۆ سینه‌ماو شانۆ وه‌ك پشتیگیریی كردنی پێشمه‌رگه‌یه به چه‌ك بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌وه‌تا شه‌ڕی زۆربه‌ی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه له‌گه‌ڵ تیرۆردا هه‌ر ته‌نها شه‌ڕی مه‌یدانی و شه‌ڕ به‌چه‌ك و زری پۆش و فڕۆكه نیه، به‌ڵكو شه‌ڕی ده‌روونی و شه‌ڕی هزری له‌شه‌ڕه سه‌ربازییه‌كان كاریگه‌رترن به‌سه‌ر روخانی مۆڕاڵ و داڕمانی ده‌روونیی.
له‌و حاڵه‌تانه‌دا و له‌و بواره سایكۆلۆژی و ئایدۆلۆژیانه‌دا شه‌ڕی سینه‌ماو شه‌ڕی شانۆ، له‌ناو كۆمه‌ڵگادا به‌قه‌د شه‌ڕی تانك و فڕۆكه‌كان كاریگه‌ری خۆیان ده‌بێت له‌شه‌ڕی دژ به‌تیرۆر، بۆهوشیاركردنهوهی كۆمهڵگاو تێگه‌یشتنیان له‌مه‌ترسییه‌كان و راست كردنه‌وه‌ی چمكه هه‌ڵه‌كان ئه‌گه‌ر تیرۆرستان به‌رێگه فریو خواردووه‌كانیان له‌مێشكی هه‌ندێ له‌تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگایان چاندبێت .
تیرۆر له‌سینه‌مای جیهانیدا:
له‌نیو سه‌ده‌ی رابوردوودا كۆمپانیا سینه‌ماییه جیهانییه‌كان به‌رنامه‌یه‌كی تیر‌و ته‌سه‌لیان ئاماده كردووه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی تیرۆر و چه‌ندین فیلمی دیار‌و به‌رچاویان به‌بودجه‌ی زهبهللاحهوه نمایش كردووه، بۆ ریسوا كردنی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و پیلانه ره‌شه‌كانیان بۆ دژایه‌تی كردنی مرۆڤایه‌تی .
له‌ده ساڵی رابووردوودا هۆلیۆد رێكخراوی تیرۆرستی قاعیده‌ی كردۆته ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی، پیشی ئه‌ویش سینه‌مای ئه‌مریكی، زوومی كامیراكانی ده‌خسته سهرههندێ له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی كه‌رۆڵی تیرۆركارییان بینیووه، وه‌ك هه‌ندێ له‌سه‌ركرده تیرۆرسته‌كان، به‌ڵام به‌گشتی سینه‌مای ئه‌مریكی له‌ده‌وری بنكه‌ی سه‌ره‌كی تیرۆر قاعیده سوڕاوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دوای ته‌قینه‌وه وێرانكارییه‌كه‌ی یانزه‌ی سیبتیمبه‌ر، له‌وانه‌ش فیلمی فه‌هره‌نهایت 9/ 11 ی (مایكل مۆر)و ده‌یان فیلمی دیكه‌ی وه‌ك (یۆنایتید 93)ی ده‌رهێنه‌ر (بول گرانگراس ) و فیلمی (گه‌مارۆ)و فیلمی( ئایرفۆرس 1) ی (هاریسۆن فۆرد) كه باس له‌رفاندنی فڕۆكه تایبه‌تیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌كات له‌لایه‌ن تیرۆرستانه‌وه .
دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ فه‌ره‌نسا ئێستا سینه‌ماكاران به‌گوڕوتینێكی زۆره‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كهرووداوهكان بخه‌نه توێ ی سینه‌ما .
ئه‌وه‌تا ده‌رهێنه‌ری فره‌نسی (باتیست بابین) دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌ش بۆ فیلمی دیكۆمێنتی ده‌ڵێت: ئێستا ئێمه له‌سینه‌مادا به‌دوای ده‌رهاوێشته ده‌روونییه‌كانی فه‌ره‌نسییه‌كاندا ده‌گه‌ڕێین له‌وانه‌ش ئه‌وانه‌ی سانسۆریان خستۆته سه‌ر خۆیان و خۆیان بیبه‌ش كردووه له‌سه‌ربه‌خۆیی به‌هۆی ئه‌و تۆقاندنه‌ی تیرۆرستان بۆیانیان دروست كرد .
واش پێ ده‌چێت كه خواستێكی زۆرههبێ بۆ ئه‌وه‌ی سینه‌مای فره‌نسی روو لهتیرۆ بكات كه ئه‌مڕۆكه بۆته هه‌مێكی گه‌وره‌ی فره‌نسییه‌كان، ئه‌وه‌تا هه‌ر له‌م بواره‌دا فره‌نسییه‌كان چه‌ندین فیلمیان به‌به‌رهه‌م هێناوه، له‌وانه‌ش فیلمێكی ( ئاریك روشانت ) كه باس له‌كاری سیخوری ده‌كات دژ به‌تیرۆرستان و فیلمی (مادئین فره‌نس) كه باس له‌رۆژنامه نووسێك ده‌كات چۆن خۆی خستۆته نێو یه‌كێ له‌رێكخراوه تیرۆرسته‌كان .
هه‌روا میسرییه‌كانیش بوونه‌ته سه‌رچاوه بۆهه‌ندێ لهتهوژمه توندره‌وه‌كان، وڵاتێك بووه هه‌میشه تیرۆرستان رۆڵی خۆیان تیادا بینییووه.
بۆیه سینه‌مای میسری ده‌مێكی دووره كا له‌سه‌ر لابردنی ماسكه‌كان و ده‌رخستنی رووی راسته‌قینه‌و په‌رده پۆشراوی ئه‌واندا ده‌كات و له‌م بواره‌دا سینه‌مای میسری ته‌ژییه له‌و جۆره فیلمانه، كه هه‌ندێ جار ئه‌كته‌ره ناوداره‌كانی ئه‌و وڵاته روو به‌رووی هێرشی ترسناكی ئه‌و توند ره‌وانه بوونه‌ته‌وه، له‌وانه‌ش فیلمی (چاره‌نووس ) ی یوسف شاهین و عادل ئیمام له فیلمی ( تیرۆرست ) وفیلمی ( باڵنده‌كانی تاریكی ) و ( خوێنی ئاسك ) وچه‌ندین فیلمی تر .
فیلمی كۆمێدی بۆ ریسوا كردنی تیرۆرستان
هه‌ندێ له‌و فیلمانه‌ی كه چوونه‌ته چوارچیوه‌ی فیلمی دژ به‌تیرۆر ئه‌و فیلمانه‌ن كه به شێوه‌یه‌كی كۆمێدی ئه‌و كه‌سایه‌تی و رێكخراوه تیرۆرستانه‌یان ریسوا كردووه، ئه‌م ستایله‌ش وه‌ك پسپۆره ده‌روونییه‌كان ده‌ڵێین: كاردانه‌وه‌یه‌كی ئه‌كتیفی ده‌بێت بۆ رووتكردنه‌وه‌ی ئه‌و توندره‌وو تیرۆرستانه لهههقیقهتی خۆیان و شكاندنی ئه‌و ستراتیژییه تۆقێنه‌ره‌ی به‌كاری ده‌هێنن دژ به كۆمه‌ڵگاكان .
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكا ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت سینه‌ما بۆئه‌و ئه‌ركه نیشتمانییه ته‌رخان بكه‌ین، ئه‌وه پێویسته وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی له‌چوارچیوه‌ی شه‌ڕی دژه تیرۆر ئه‌و ده‌سه‌لات و توانایه بۆ خۆی دابین بكات كه‌بتوانێت له‌رێگه‌یه‌وه ئه‌ركی هونه‌ریی و كولتووری خۆی بۆ ئه‌و ئامانجه راپه‌ڕێنێ، به‌تایبه‌ت له‌رێگه‌ی رێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه، له‌وێشه‌وه ده‌ست به‌به‌رهه‌م هێنانی كورته فیلم بكات و جه‌خت له‌سه‌ر سازكردنی فیستیڤاڵی سینه‌مایی بكاته‌وه، به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانی كوردستانی گه‌وره بۆگردكردنهوهی توانسته هونه‌رییه‌كان له ده‌وری خۆیدا.
پێشم وایه له‌و فیستیڤالانهدا به‌رهه‌مه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سینه‌ما ناسنامه‌و زمانی پارێزراو بێت، ئه‌گه‌رنا سازكردنی فیستیڤاڵ ته‌نها بۆئامانجێكی میدیایی ناتوانێت ئامانجه‌كان بپێكێنێ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.