Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 08:53

د.به‌شیر حه‌داد: پاشگه‌زبوونه‌وه‌ له‌لایه‌ن کورده‌وه‌ نه‌بووه‌

کوردستان TV
#7
100%

دوای ئه‌وه‌ی لایەنە شیعەکان له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا پاشگه‌زبوونه‌وه‌، ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دوابخرێت.

له‌م باره‌یه‌وه‌ بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: چەند لایەنێک پێیان باشە کۆبوونەوەی پەرلەمان دوابخرێت، بۆیە لە چەند خولەکی داهاتوو بڕیار لەبارەی کاتی کۆبووەنەوە دەدەین.

دكتۆر بەشیر حەداد گوتیشی: هەڵوەشاندنەوە نییە، بەپێی یاسا رێککەوتن کراوە و واژۆکراوە و مۆری لیژنەی دارایی لێدراوە، ئەوەی کە ئەمڕۆ بەیانی گۆڕاوە ئێمە وەکو سەرۆکایەتیی پەرلەمان کاری پێناکەین.

دكتۆر به‌شیر حداد گوتیشی: رێككه‌وتنی شاندی هه‌رێم و لایه‌نه‌ شیعه‌كان هه‌ڵنه‌وه‌شاوه‌ته‌وه‌، كێشه‌یه‌كی نێوان لایه‌نه‌ شیعه‌كانه‌.

گوتیشی: ئێمه‌ وه‌كو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌ ده‌ستكاری كراوه‌  سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رازی نابێت.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات لایەنە شیعەکان پاشگەزبوونەوە لەسەر ئەو رێککەوتنەی لە نێوان شاندی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵی کرابوو لەسەر بوودجە و لایه‌نه‌ شیعه‌كان دەستکاری رێککەوتنەکەیان کردووە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.