پۆلیسی هه‌ولێر داوا له گه‌شتیاران ده‌كات له كاتی گه‌شته‌كانیاندا چه‌ك به‌كارنه‌هێنن و ته‌قه نه‌كه‌ن .
موقه‌ده‌م هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له سه‌رجه‌م بۆن و جه‌ژنه‌كاندا ئه‌ركی پۆلیس پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییانه بۆیه پلانێكی تۆكمه‌مان بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز داناوه چ بۆ پاراستنی سه‌نته‌ری شاره‌كان كه به‌هۆی چوونی هاووڵاتییان بۆ سه‌یرانگه و گه‌شت، چۆڵ ده‌بێت چ بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له سه‌یرانگه و شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له دوو رۆژی رابردوو خۆشبه‌ختانه هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو له نێو شاری هه‌ولێر رووینه‌داوه ئه‌مه‌ش بۆ چاوساغی هێزه ئه‌منییه‌كان و هاریكاری هاووڵاتییان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
داواشی له هاووڵاتییان كرد له گه‌شت و سه‌یراندا چه‌ك به‌كارنه‌هێنن و ته‌قه نه‌كه‌ن به پێچه‌وانه‌وه رێكاری یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته به‌ر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.