لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو زیاتر لە 39 ھەزار گەشتیار دوایی پشكنینی كۆرۆنا ھاتوونەتە ھەولێر و پێشبینی دەكرێ له ئەمڕۆوە رێژه‌ی ھاتنی گەشتیار زیاتر بێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئیسماعیل مینه بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر تایبه‌ت به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: لە سەیرانگاکان و شوێنە گەشتیارییەکان ئامادەکاریی تەواو کراوە بۆ پێشوازیکردن لە گەشتیاران .
گوتیشی، له 16ی ئازاره‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆ 22ی ئازار 39 هه‌زار گه‌شتیار له خواروو ناوه‌ڕایستی عێراق سه‌ردانی شاری هه‌ولێریان كردووه.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر گوتیشی: سه‌قامیگری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان به گشتی و به‌تایبه‌تی شاری هه‌ولێر و هه‌بوونی ناوچه‌ی گه‌شتیاری جوان و رازاوه بوونه‌ته هۆكار ئه‌وه‌ی كه زۆرترین گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
لە بارەی ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری ھەولێر رایگه‌یاند: پێشبینی دەکەین له ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌وه ھاتنی گەشتیار بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر بەرز ببێتەوە، چونکە قەدەغەی ھاتوچۆ لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ھەڵگیراوە و ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.