لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم پێنج هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی بەشداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەوۆرز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیر كراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه، رۆژی دووشه‌ممه 22 ى 3 ى 2021 هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌شنۆ چوار هاووڵاتیی کوردیان بە ناوەکانی ساڵح حەسەن پوور، عیسا حەسەن پوور، هادی ڕا ئاوەرد و عەلی حەسەن پوور دەستبەسەر کردووە.
هه‌نگاو راشیدهگهێنێت: رۆژی شه‌ممه‌ش 20 ى 3 ى 2021 ، هێزە ئەمنییەکان لاوێکی دیكه‌یان بە ناوی “هادی خاڵندزاده” دەستگیركردووه.
هه‌نگاو ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، كه‌بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو پێنج هاووڵاتییە بە تۆمەتی بە شداری لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆز دەستبەسەر کراون و هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نییە.
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، سقز و مەریوان هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.