وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی قه‌ته‌ر گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای هه‌رێم پێشوازی لێكرا.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئالی سانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و فه‌وزی هه‌ریری سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێ‌کرا.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی بڕیاره وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆ ببێته‌وه و له داهاتوویه‌كی نزیكیشدا قەتەر کۆنسوڵخانەی وڵاته‌كه‌ی لە هەولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
پێشووتریش وەزیری دەرەوەی قەتەر سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كۆبووه‌وه.
لە راگەیەندراوێکدا ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند: فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازیی لە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر، محەمەد بن عەبدولڕەحمان ئال سانی کرد.
ئەحمەد سەحاف هیچ وردەکارییەکی دیکەی لەبارەی ئەجێندای سەردانەکە و دیدار و کۆبوونەوەکانی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی عێراق ئاشکرا نەکردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.