Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 04:04

بەغدا قۆناغێکی دیکه‌ی شایسته‌ داراییه‌کانی هەرێم خەرجدەکات

کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رایگه‌یاند: به‌غدا بڕی سێزده‌ ملیار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان خه‌رج ده‌كات.

نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بری  دووسه‌د و شه‌ست و یه‌ك ملیار دیناری وەک شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق راگەیاند و  له‌و بره‌ش سێزده‌ ملیار دیناری بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

نەوزاد شێخ کامل تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: هەفتەی داهاتوو ئەو بڕە پارەیە دەخەنە سەر ئەژمارە بانکییەکان و کۆی گشتیی پارەی قۆناغی رابردوو کە قۆناغی حەوتەمی شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بوو بۆ ساڵی دووهه‌زار و بیست،  بیست و دوو ملیار و دووسه‌د و شه‌ست ملیۆن دینار بوو.

گوتیشی: بۆ هەولێر هه‌شت ملیار و په‌نجا و شه‌ش ملیۆن دینار و بۆ سلێمانی حه‌فت ملیار و سه‌د و حه‌فتا و شه‌ش ملیۆن دینار و بۆ دهۆک حه‌فت ملیار و بیست و هه‌شت ملیۆن دینار.  

جێی ئاماژه‌یه‌ حکومەتی عێراق پێنجسه‌د و په‌نجا و حه‌فت ملیار دینار پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی بۆ ساڵەکانی  دووهه‌زار و  چوارده‌ و دووهه‌زار و پازده‌ و دووهه‌زار و شازده‌ خەرج نەکردووە، بەڵام دوای هەوڵێکی زۆر وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری دا، دووسه‌د و شه‌ست و هه‌شت ملیار دینار بنێرێت .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.