Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 04:13

نێچیرڤان بارزانى بانگهێشتى فه‌رمیى قه‌ته‌ر ده‌کرێت

کوردستان TV
#7
100%

نێچیرڤان بارزانى خۆشحاڵیى خۆى به‌ بڕیارى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر ده‌ربڕى و به‌ ده‌رفه‌تێكى باشتر بۆ بره‌ودانى زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر و هه‌رێمى كوردستانى له‌ قه‌ڵه‌مدا و دووپاتى كرده‌وه كه‌ ئارامى و سه‌قامگیرى و یاساى هانده‌رى وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمى كوردستان، ‌زه‌مینه‌یه‌كى له‌بار بۆ كه‌رتى تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێم و له‌وێشه‌وه‌ بۆ هه‌موو عێراق ده‌ڕه‌خسێنێت.

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2021/3/24 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز شێخ محه‌مه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، جێگرى سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قه‌ته‌ر و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ به‌ڕێز شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا جێگرى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر، دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و گرنگیى هاریكارى و هاوبه‌شى له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا، ده‌رفه‌تى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاریى قه‌ته‌رى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق، دوایین پێشهاته‌كانى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆڤید_19 و هه‌نگاوه‌كانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى، مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ كران.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى، بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمیى به‌ڕێز شێخ خالد بن خه‌لیفه‌ بن عه‌بدولعه‌زیز ئال سانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى قه‌ته‌رى بۆ سه‌ردانى ده‌وحه‌ قبووڵ كرد و خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى زیاترى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر دووپات كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشى له‌ ته‌واوبوونى ڕێكاره‌كانى كردنه‌وه‌ى كونسولخانه‌ى قه‌ته‌ر له‌ هه‌ولێر كرد.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى گرنگیى قه‌ته‌ر و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ى له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ كرد و خۆشحاڵیى خۆى بۆ هه‌نگاوه‌كانى ئاساییبوونه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى قه‌ته‌ر له‌گه‌ڵ وڵاتانى كه‌نداو ده‌ربڕى و هیواى خواست هه‌مووان پێكه‌وه‌ بتوانن هاوبه‌شى، هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى باشتر له‌پێناو ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا بكه‌ن.

nb

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.