به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ مه‌راسیمی ماڵئاوایی له ته‌رمی خوالێخۆشبوو پرۆفیسۆر دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر له هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌چوو.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژی شازده‌ی ئه‌م مانگه دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر نووسه‌ر و مێژوونووسی كورد كۆچی دواییكرد و شه‌وی رابردوو ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یشته‌وه هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گۆڕستانی گردی سه‌یوانی شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و مێژوونووسان و رۆشنبیر و نووسران و كه‌سوكاری و هاوڕێیانی ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاكسپێردرا.
دكتۆر له‌تیف دارتاش هاوڕێی دكتۆر كه‌مال مه‌زهه‌ر به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: كه دكتۆر كه‌مال یه‌كێك بوو له‌و مێژوونووسانه‌ی كه هه‌ر زوو خۆی خه‌ریك كردووه به نووسینه‌وه‌ی مێژووی كورد و وایكردووه له رێگه‌ی نووسینه‌كانیه‌وه كورد و كوردستان به جیهان بناسێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.