Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 20:12

ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ سێ وڵاتی ئه‌وروپی پرسی ئه‌تۆمی ئێران تاوتوێ ده‌کات

کوردستان TV
#11
100%

ئانتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئێران و یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌‌ی سێ وڵاتی ئه‌ورووپایی كۆبووه‌وه‌.

دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له‌ تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند: بریتانیا، ئه‌مه‌ریكا، فه‌ره‌نسا و ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ رێگری كردن له‌ كۆماری ئیسلامی ئێران به بوونه‌ به‌ هێزێكی ئه‌تۆمی، له‌ پاڵ یه‌كتری وه‌ستاون.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا ئه‌م تویته‌ی دوابه‌دوای دیدار و كۆبوونه‌و له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ورووپا له‌گه‌ڵ ئانتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

بلینكن له‌ یه‌كه‌م دیداری له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ورووپییه‌كانی خۆی، له‌باره‌ی پرسی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران و ئاشتی له‌ یه‌مه‌ن گفتوگۆی كردووه‌.

له‌ تویتێكدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ له‌ دیاره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژان ئێف لۆدریان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا، دۆمینیك راب وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی‌ بریتانیاو هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌باره‌ی هه‌ژمونی رووسیا و چین و كۆمه‌ڵێكی پرسی گرنگی دیكه‌، دیدار و گفتوگۆی ئه‌نجامداوه‌.

هاوكات به‌پرسێكی باڵا له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند: بلینكن له‌ دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌وروپییه‌كانی، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌یه‌ بۆ به‌شداربوون له‌ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران كه‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا میداندارێتی دانوستانه‌كه‌ بكات.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.