Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 03:51

ئه‌حمه‌د سه‌فار: لایه‌نه‌ شیعه‌کان نایانه‌وێت بودجه‌ په‌سه‌ند بکرێت

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ په‌یوه‌ندی به‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ نییه‌.

دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار: ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی دووهه‌زارو بیست  و یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ لایه‌نه‌ شیعه‌كان و حكومه‌تی فیدراڵه‌وه‌ هه‌یه‌، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت لایه‌نه‌ شیعه‌كان نایانه‌وێت بودجه‌ په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك، بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو دواخراوه‌.

دوای ئه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی ڕابردوو شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکان لەسەر دەقێکی هاوبەش رێککەوتن، بەڵام دواتر لایەنە شیعەکان گۆڕانکارییان لە دەقی ماددەی یازده‌ی پرۆژەیاسای بودجە کرد و چەند بڕگەیەکیان بۆ زیاد کرد، ئەو بڕگەیەی کە لایەنە شیعەکان لە پرۆژەیاسای بودجە جێگیریان کردبوو، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت بە رێککەوتنەکە ئەوا هیچ بودجەیەک لە عێراقەوە بۆ هه‌رێم ره‌وانه‌ ناكرێت

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.