دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لە بەشی پشتەوە تەقە له نزیك بارەگای لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە کراوه، په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ته‌قه له لق كرابێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کاتژمێر سێی شه‌وی رابردوو تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەری لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان بیسترا و گوایە تەقەکە لە لقی دوانزەی پارتی لە هەڵەبجە کراوە دوای بەدواداچوونمان بۆ رووداوەکە بۆمان دەرکەوت ته‌قه‌كه نزیکی لق بووە و زیان بە بارەگای لق نەگەیاندووە.
شایه‌نی باسه چەند جارێکه تەقە لە بارەگاکانى پارتى دیموكراتی كوردستان لە سنوورى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە ده‌كرێت، تاوه‌كو ئێستاش لایه‌نه ئه‌منیه‌كانیش تۆمه‌تباران ده‌ستگیر نه‌كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.