Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:54

د.بەشیر حەداد: پشکی هەرێم گرفتی بەردەم تێپەڕاندی بودجە نییە

کوردستان TV
#7
100%

جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق  ڕایگەیاند: دەخوازین سبەینێ یەکشەممە لەکاتی خۆیدا دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای بودجە بدرێت، پشکی هەرێم گرفتی بەردەم تێپەڕاندی بودجە نییە.

دكتۆر بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند: پشکی هەرێمی کوردستان ئاستەنگی بەردەم بودجە نییە و حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندە بە دەقی ئەو رێککەوتنەی کراوە، هەرێمی کوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ رازی بووه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌قه‌ی كه‌ رێككه‌وتنی له‌سه‌ركراوه‌.

دكتۆر بەشیر حەداد، بەداخەوە هەندێک لایەن دەیانەوێت واى نیشان بدەن کە
ئەمە هەرێمى کوردستانە بووەتە رێگر لەبەردەم تێپەڕاندنى بودجە بەڵام هەرێمى
کوردستان هەر لە سەرەتاوە لەسەر دەقەکان رازى بووە و هەم بەو پێشنیارانەیش رازین کە لەدواى رێککەوتنەکەى لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان رێککەوتنیان لەسەر کردووە.

دكتۆر به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند" هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاوتاكردنی پله‌ و پایه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی جیاوازی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تاوتوێكراوه‌، هه‌روه‌ها بڕیاریشدراوه‌ حكومه‌تی عێراق چیتر قه‌رز نه‌كات.

دكتۆر بەشیر حەداد گوتیشی لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كۆبوونه‌ته‌وه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر دینار كراوه‌،  جگە لە حکومەت زۆربەى ئەندامەکانى لیژنەى داراییش لەگەڵ ئەوە نین دەستکارى بەهاى دۆلار بکرێت  و دەڵێن: ئەمە بارودۆخێکە كه‌ بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار لەبەرژەوەندی ئابووری وڵاتدایە.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌شیر حه‌داد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ر له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند: به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت په‌رله‌مان پێش ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ده‌ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌ پاشان سه‌رۆككۆمار واده‌یه‌ك بۆ هه‌ڵبژاردن دیاری بكات.

گوتیشی ئێمه‌ داوا له‌ سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌یه‌ن ئایه‌ ئه‌وان ئاماده‌ن هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌ كه‌ ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌. 

بریاربوو ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژە یاسای بودجە بدرێت، به‌ڵام بریارە سبەی یەکشەممە، کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ، پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجە کۆببێتەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.