ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی چەوری سەر بە ناحییەی نەوجول / قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی بە فیشەک کوشت و هەڵهات.
له ڕاگەیاندراوێكی پۆلیسی گەرمیاندا هاتووه ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەگوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجول / قەزای کفری گەنجێک خوشکێکی خۆی بەناوی (ه . م . ک ) لەدایکبووی 1996 کە دایکی دوو منداڵە بەفیشەک دەکوژێت و تۆمهتبار هەڵدێت،
پۆلیسی گهرمیان دەڵێت لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوەو بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبار دەرچووەو گەڕان بەدوای تۆمەتبار دەستی پێ کردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.