Erbil 38°C پێنجشەممە 16 کانوونی دووەم 01:55

د . محەمەد ئیحسان: هەڵبژاردن لە عێراق گۆڕانکاری گەورەی لێ ناکەوێتەوە

کوردستان TV
#7
100%

د. محـەمـەد ئیحسـان مامۆستای زانکـۆ لە میانەی بەشداریكردن لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە پرسی عـێـراق مەترسی و هەڕەشەکانی حەشـدی شـەعـبی رایگەیاند:

كارنامەی حكومەتی عێراقی تەنها بۆ رازیكردنی شەقامە، واتا حكومەتی عێراق لە بەرنامەی خۆیدا زیاتر هەوڵی داوە ئاوازەكان بە دڵی شەقام بژەنێت، بەوەی توانای هەیە كە چەك بخاتە ژێر دەستی دەوڵەت.

روونیشیكردەوە كە حه‌شدی شەعبی بەشێكە لە دامەزراوەی بەرگری عێراق، سەر بە سەركردەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، هەروەها حه‌شدی شەعبی دژی عەبادی سەرۆك وەزیرانی پێشووتر وەستا، ئەمرۆ سەرۆك وەزیرانێكی لاواز و بێ پشت و پەنا هەیە، بێ كوتلەیەكی پەرلەمانییە واتا لە هەموو لایەك لاوازترە لەوەی پێشووتر.

راشیگەیاند كە جێی داخە، سەرۆك وەزیرانێك نەتوانێت قسە بكات كاتێك حه‌شدی شەعبی بێتە سەر شەقام و هەڕەشە بكات و ئەویش بڵێت كە حه‌شد بەشێكە لە دامەزراوەی بەرگری عێراق.

عێراق بە تەواوی بە ڕێژەی 65% كەوتۆتە ژێر ركێڤی ئێران، دكتۆر محەمەد ئیحسان رایگەیاند كە هێزی رەبع اللە كە بەشێكن لە حه‌شدی شەعبی، ئەو هێزەش بەردەوام دەبن تا هەڵبژاردنی داهاتوو لەو جۆرە هەڵسوكەوتانە، بەمشێوەیەش ئەگەر بۆیان بچێتە سەر ئەوا لە ئایندە بەهێزتر دەبن.

ئەو هێزە واتا حه‌شدی شەعبی، دەبێتە مەترسی بۆ تەواوی هێزە سیاسییەكان بە كوردیشەوە  محەمەد ئیحسان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد لە هێزی سەدرو بەدر لە دایك بوونە.
 
دوو جۆرە هێزی حه‌شد هەیە یەكێكیان كۆنترۆڵ كراون، هەندێكیش بەڕەڵان، فەوزا دروست دەكەن، كەواتە ئەو وڵاتە وڵاتێكی میلیشیاتە، بەتایبەتی لە سەردەمی كازمی، كە بۆتە چالاكترین هێز.

دكتۆر محەمەد ئیحسان ئێستا 64 گرووپی میلیشیایی لە عێراقدا بوونیان هەیە كە زۆرینەیان سەر بە ئێرانن.

ئەمەریكای ئەمڕۆ ئەمریكای دوێنێ نییە لە عێراق ناچێتە دەرەوە، تا بەرژەوەندی لە ناوچەكە مابێت.

لاوازی سەرۆك وەزیران و دەزگا ئەمنییەكان هۆكارن بۆ سەرهەڵدانی ئەو جۆرە دیاردانەی كە لەو چەند رۆژە بەدیاركەوتن، گوتیشی: شكۆی دەوڵەت كوا، كوا سەرۆك وەزیران ئەگەر هیچ دەسەڵاتێكی نەبێت.

سه‌باره‌ت به‌ رێككه‌وتنی شه‌نگالیش گوتی: رێككەوتن گرنگە بەڵام جێبەجێكردنی گرنگتره‌، بۆیە من لە سەرەتاوە دەمزانی كە رێككەوتنی شەنگال جێبەجێ نابێت، ئەویش لاوازی سەرۆك وەزیران و بوونی حه‌شدی شەعبی و پەكەكەیە له‌م ناوچه‌یه‌، ئەو رێككەوتنەش زۆر ئاسایی نییە كە جێبەجێ بكرێت چونكە ستراتیژییه‌تێكی گەورە لە خۆ دەگرێت.
 
لە رووی جوگرافیەوە پێویستە كورد لە ئایندە زیاتر پێ دابگرێت لەگەڵ حكومەتی داهاتوو و لایەنەكانی دیكەی عێراق، پێویستە كێشەكانی كوردستان لە ناوەخۆ چارەسەر بكرێن، چونكە كاریگەری دەكاتە سەر پێگەی كورد لە بەغدا.

كورد هیچ كاتێك خاوەن ستراتیژیەتی بۆ پرسە سیاسییەكان نەبووە، بەڵام شیعە ستراتیژیەتێكیان هەیە ئەویش كاریگەری مەرجەعی شیعەكانە بەسەر تەواوی گرووپ و پارتە شیعییەكان ئەویش كۆنترۆڵكردنی تەواوی عێراقە.

دكتۆر محەمەد ئیحسان گوتی: بەڵام ئێستا لە كوردستان كۆمەڵێك هەرزەكار پەیدا بوونە نایەنە ژێر باڵی مەرجەعی كورد لە ماوەی داهاتوو پێویستە ماڵی كورد رێكبخات، گرێبەستێكی كۆمەڵایەتی لە نێوان عێراقییان بێتە كایەوە، هاوپەیمانییەكی نوێ بێتە كایەوە بەر لە هەڵبژاردنەكان بۆیه‌ ده‌ڵێیمه‌وه‌ هەڵبژاردن لە عێراق گۆڕانكاری گەورەی لێ ناكەوێتەوە، تەنها رێژەی 5% نەبێت.

داڕشتنه‌وه‌ی: سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.