Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 09:32

ئێران.. 4 هاووڵاتی دیکه‌ به‌تۆمه‌تی به‌شداریی کردنیان له‌ ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ده‌ستگیر کران

کوردستان TV
100%


هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌رده‌وامن له‌ده‌ستگیر كردنی ئه‌و هاوڵاتییانه‌ى كه‌له‌كوردستانی ئێران به‌شدارییان له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا كردوه‌ .
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ  بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی 25 ى 3 ى 2021، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران له‌شاری بانه‌ هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی “یاکوباوا” و لانیکەم چوار کەسیان دەستگیر كردووه‌ به‌تۆمه‌تی به‌شدارییان له‌ئاهه‌نگی نه‌ورۆزدا .
هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناسنامەی دوو کەس لە دەستبەسەر کراوەکان بە ناوەکانی “ڕێبوار قادری”  ته‌مه‌ن 34 ساڵ و ئامۆزاکەی به‌ناوی “بێهرووز قادری”  ته‌مه‌ن 30 ٣٠ ساڵ ئاشکرا بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه‌به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه‌:  ئەم کەسانە بە هۆی بەشداری لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە نەورۆز لەو گوندە دەستگیركراون  و چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا زیاتر لە 10 هاووڵاتیی دیکە لە شارەکانی سنە، مەریوان و شنۆ هەر بەو تۆمەتە دەستگیركراون کە هەتا ئێستا یەک کەسیان ئازاد کراوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.