جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: پشکی هەرێم لە بوجەدا یەکلایی بووەتەوە و ئێستا ناکۆکییەکان لەسەر نرخی دۆلار و قەرزی دەرەکییە.
د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامهوانیدا رایگەیاند: ناكۆكی لەنێوان كوتلە شیعەكاندا هەیە لەسەر پرسی قەرزو دیاریكردنی نرخی دینار لەناو پرۆژەیاسای بودجە، كە لایەنەكانی دەوڵەتی قانون و كوتلەی نەسرو نەهجی وەتەنی، دژی ئەوەن قەرزی دەرەكی بكرێت و نرخی دیناریش بەرامبەر دۆلار وەك ئێستا بمێنێتەوە.
سەبارەت بە یەكلاییكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستانیش لە پرۆژەیاسای بودجە، د. بەشیر حەداد جەختی لەوەكردەوە كە هەرگیز پشكی هەرێم بەربەستی بەردەم پرۆژەیاسای بودجە نەبووە، بەڵكو كێشەكە لەنێوان كوتلە شیعەكاندایە، راشیگەیاند: ئەمڕۆ توانرا پشكی هەرێم جێگیربكرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بۆچونی فراکسیۆنەکان تائاستێک لەیەکتر نزیکبووەتەوە و رێژەی یاسایی ئەندامانیش لەپەرلەمان ئامادەن بۆ کۆبوونەوە، بەڵام وەک دەستەی سەرۆکایەتی خواستی ئەوەیان هەیە پڕۆژەکە کۆدەنگی لایەنەکانی لەسەر بێت، ههموو فراكسیۆنهكان دهنگی لهسهر پرۆژ بودجهی 2021 بدهن.
د. بەشیر حەداد رایگهیاند: ئەگەر هەرێمی کوردستان پابەند نەبێت، بەغدا پارەی بۆ نانێرێت، گوتیشی: هەرچەند بودجە دوابکەوێت بابەتەکە ئاڵۆزتر دەبێت، ئەو رێککەوتنەش کراوە بە رێککەوتنێکی باشه.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، گوتیشی: رێژەی پێویستی پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنی پەرلەمان ئامادەن و بەهۆی ناکۆکیی ئەو لایەنە شیعیانەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.