دوای ئەوەی گوێدرێژێک قەپی لە گوێچەکەی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان گرتووە و بە تەواویی لێكردۆتهوه.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵدا هاتووه، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە پەیامێکی گرنگی بۆ دایکان و باوکان هەیە.
لەو بارەیەوە دکتۆر هێرش سەید گوڵ شێخانی، پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، کە بەهاوکاری تەواوی ستافی هۆڵێ نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە ڕوونیکردەوە، کە منداڵەکە کوڕێکی تەمەن 10 ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵە کاتێک گەیەنرایە نەخۆشخانە دۆخی زۆر خراپ و مەترسیدار بوو بەهۆی ئەوەی (گوێدرێژێک) قەپی لێدابوو گوێی چەپی بەتەواوی بڕیبوو و لێبوبوەوە پێشتر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە هەموو فریاگوزراییە سەرەتاییەکانی بۆ کراو.
دواتر لەهۆڵی نەشتەرگەری دەستبەجێ هەڵساین بە ئەنجاندانی نەشتەرگەری بۆ مناڵەکە، نەشتەرگەرییەکەی سێ کاتژمێری خایاند ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.
دکتۆر هێرش، گوتیشی داوا لە هەموو دایکان و باوکان دەکەم کە بەردەوام ئاگاداری منداڵەکانیان بن و چاودێریان بکەن و بەدووریان بگرن لەو ئاژەڵانەی جێگای مەترسین بۆ ئەوەی پارێزراوبن تووشی رووداوی نەخوازراوی وەک ئەم حاڵەتە نەبن ژیانیان نەکەوێتە مەترسیەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ منداڵەکە خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.