Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:28

وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی گرێبەستێک واژوو ده‌که‌ن

کوردستان TV
#8
100%

وەزارەتی نەوتی عیراق و كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی بەبڕی حه‌وت ملیار دۆلار گرێبەستێكی گەورە بۆ گەشەپێدانی كێڵگەكانی نەوت و غاز ئیمزا دەكەن.

ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: ئێستا تاوتوێی رێككەوتنێكی گەورە دەكەین لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی بۆ گەشەپێدان و زیادكردنی ئاستی بەرهەمی كێڵگەكانی نەوت و غاز لە عیراق، لەگەڵ دروستكردنی ژێرخانێكی بەهێز‌و بنیاتنانی چەندین دامەزراوەی گرنگی ئەو بوارە.

رایگه‌یاندووه‌: پێشبینی دەكەین تا مانگی تەمموزی داهاتوو، كۆتایی بەرێكارەكانی ئیمزاكردنی ئەو گرێبەستە بێت و بەگوێرەی رێككەوتنی هەردوولاش، پێكەوە كاردەكەن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو غازە سروشتیەی لەگەڵ دەرهێنانی نەوتدا دەسوتێت، لەگەڵ  بەرهەمهێنانی هەزار مێگاوات وزەی كارەبا لە تیشكی خۆر كە بەوزەی خاوێن ناودەبرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق لەمساڵدا هاوردەكردنی بەرهەمی بەنزین و غازی سروشتی بەرێژەی لە سەدا په‌نجاو یه‌ك كەم دەكاتەوەو ئاستی ئەو كەمكردنەوەیەش لەساڵی دووهه‌زاروو بیست و دوو  دەگەیەنرێتە سەدا نۆهه‌د.

هەروەك عیراق ئامانجیه‌تی سەرچاوەكانی هاوردەكردنی غازی سروشتی لە دەرەوە هەمەچەشن بكات و لە وڵاتانی تری وەك قەتەر و كازاخستان و چەند وڵاتێكی تریشەوە ئەو بەرهەمە هاوردەبكات.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.