Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 23:31

ئەردۆغان: وڵاتەکەی سورە لەسەر دابەشکردنی ئاو لەگەڵ سوریا و عێراق

کوردستان TV
#13
100%

سەرۆکی تورکیا رایگه‌یاند: له‌ په‌رله‌مانی توركیا یاسایه‌كی تایبه‌تیان سه‌باره‌ت بۆ ئاو ئاماده‌ كردووه‌، بەشێوەیەک كه‌ له‌ خزمەتی هاووڵاتیانی تورکیادا بێت.

رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌ میانی به‌شداریكردن له‌ رێوره‌سمی كۆمه‌ڵه‌ دامه‌زراوه‌ی 363 و یه‌كه‌مین شورای ئاوی لانسمان كه‌ له‌ هۆڵی كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانی میلله‌ت بێشته‌په‌ له‌ ئه‌نقه‌ره‌ ئه‌نجامدرا گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.

رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگه‌یاند: پێداگری له‌سه‌ر دابەشکردنی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان‌ لەگەڵ دراوسێکانمان ده‌كه‌ین و گوتیشی: پاراستنی ئاو‌ جیاوازی نییه‌ له‌گه‌ڵ پاراستنی هاووڵاتییان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: وڵاتەکەی سورە لەسەر دابەشکردنی ئاو لەگەڵ هاوسێکانی وەک سوریا و عێراق.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌باره‌ت به‌ داهاتی به‌روبوومی كشتوكاڵی له‌ توركیا باسی له‌وه‌شكرد، به‌روبوو‌می كشتوكاڵی به‌ به‌راورد به‌ ساڵی رابردوو به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا 20 زیادی كردووه‌ و گه‌یشتووه‌ته‌ 334 ملیار لیره‌. به‌رده‌وامین له‌ پێشه‌نگایه‌تی ئه‌ورووپا له‌ به‌روبوومی كشتوكاڵیدا.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.