مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو هەڵاتبوو .
چەند رۆژێك لەمەوبەر لەسەر كێشەی هۆڕن لێدانی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردوو هەڵات .
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا .
لە ئێستادا تۆمەتبار (د ، خ ، ح )لەدایكبوی 1996 بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.