Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:36

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته‌ فه‌ره‌نسا

کوردستان TV
#7
100%

كه‌مێك پێش ئێستا سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە فه‌ره‌نسا سبەی لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا  كۆده‌بێته‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان شاندێكی یاوه‌ری بەسەردانێكی فەرمی گه‌یشته‌ پاریس، بەگوێرەی کارنامەی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان کاتژمێر 7:30 خولەکی سبەی سێشەممە بەکاتی کوردستان، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کۆدەبێتەوە و دواتریش بەڕێوڕەسمێکی پرۆتۆکۆڵی بۆ کۆشکی ئێلیزێ بەڕێدەکرێت و لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە.

هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.