Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 22:52

چاودێرێکی سیاسی: بودجەی عێراق پەسەندیش بکرێت، هیچ ئه‌نجامێکی باشی نابێت

کوردستان TV
#7
100%

چاودێرێكی سیاسی رایگه‌یاند: رێككەوتنی نێوان كوتلەكان لە سەر بودجە زۆر گرفتی تێدایە، نەك رێككه‌وتنی نێوان هەرێم و بەغدا.

کاتۆ سەعدولڵا - چاودێری سیاسی لە میانەی بەشداریكردنی لە بەرنامەی رۆژەڤی كوردستان سەبارەت بە رێککەوتنی بەغداو هەرێم لەسەر بودجەی ساڵی 2021 رایگەیاند: كێشەی نێوان شیعەكان وای كردووە گرفت بۆ تەواوی گەلانی عێراق دروست بكەن.

گوتشی: بابەتی بودجە، ئەگەر دەنگیشی له‌سه‌ر بدرێت، هیچ ئاكامێكی نابێت، چونكە دۆخی عێراق زۆر ئاڵۆزو ناسەقامگیرە بەتایبەتی كێشەی نێوان لایەنە شیعەكان .

كاتۆ گوتیشی: رێككەوتنی نێوان كوتلەكان لە سەر بودجە زۆر گرفتی تێدایە، نەك نێوان هەرێم و بەغدا بەڵكو نێوان هەموو لایەنەكان .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كێشەی نێوان شیعەكان زۆرن بەتایبەتی نێوان بڕوا و متمانەیان بە مەرجەعاكانیان، ئەوەش وای كردووە گرفت بۆ تەواوی گەلانی عێراق دروست بكەن .

كێشەی هەرێم و بەغداش بریتییە لەوەی كە كەس بۆی نییە باس لە كەموكوڕییەكانی ئەوان بكات، یەكێك نەبووە نوێنەرایەتی كورد بكات لە بەغدا، بۆ ئەوەی پرس لەوان بكات یان وەڵامی ئەوان بداتەوە .

رایگه‌یاند: كورد لە هەرێمی كوردستان ئەوانیان فێری ئیدارە كرد، ئێمە كە كورد بوارمان بەوان دا كە بێنە ناو گۆرەپانی سیاسی و لە سەر پێ بووەستن .

ئەو رێككەوتنە كارێكی باش نییە بەڵكو سزایەكە دژ بە هەرێم ، چونكە بۆمبێكی چێنراوە دژ بە هەرێم .

رێككەوتن مانای ئه‌وه‌ نییە تەنها واژووی بكەیت ، بەڵكو رێككەوتن واتا سبەی نەبێتە هۆی دۆزینەوەی بیانووی دیكە.

دارشتنی : سوهێل تاهیر عەبدولڵا

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.