Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 20:06

فه‌لاح مسته‌فا: مێژووی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تازە نییە پەیوەندی بەردەوامیان هەبووە

کوردستان TV
#7
100%

راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێم  رایگه‌یاند: ئەوەی دەیبینین هەرێمی کوردستان قوتابخانەیەکی سیاسی و دیپلۆماسییە لە ناوچەیەکی وەکو رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نائارام.

راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌، فه‌لاح مسته‌فا، سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی بۆ فه‌ره‌نسا له‌ لێدوانێكدا تایبه‌تدا بۆ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و فه‌ره‌نسا و زۆر پته‌وه‌ و مێژینه‌ن، فه‌ره‌نسا له‌و وڵاتانه‌ بوو كه‌ له‌ رۆژانی ته‌نگانه‌دا پشتیوانی له‌ مافه‌ ده‌ستووریه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و داوای كرد كه‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌ رێی ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێت.

فەلاح مستەفا گوتیشی: مێژووی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و فەرەنسا تازە نییە، پەیوەندییەکی پتەو لەنێوان هەردوولادا هەیە، یەکەمجاریش نییە جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جەنابی سەرۆکی فەرەنسا کۆدەبێتەوە، پەیوەندی بەردەوامیشیان هەبووە.

فه‌لاح مسته‌فا هه‌روه‌ها گوتی: سه‌ر‌دانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ‌بۆ فه‌ره‌نسا بۆ تاوتوێكردنی پرس و په‌یوه‌ندیه‌ هاوبه‌شكانه‌، هه‌روه‌ها بیرورا گۆرینه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر پرسی سه‌هڵدانه‌وه‌ی تیرۆر له‌ ناوچه‌كه‌ و دووباره‌ سه‌رهڵدانه‌ی داعش و پرسه‌كانی تری گرنگی ناوچه‌كه‌ و عێراق.

ئه‌مرۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا كۆبوونه‌وه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ تویتێكدا رایگه‌یاند: خۆشحاڵبووم به‌ دیداری سه‌رۆك ئیمانوێل ماكرۆن.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.