Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 14:33

لیژنەی ئاوەدانکردنەوەو وەبەرهێنان چه‌ند پرسێک تاووتوێ ده‌کات

کوردستان TV
100%

بەمەبەستی وەڵامدانەوەی یاداشت و نووسراوە هاتووەكان، ئەمڕۆ سێشەممە 2021/3/30، لیژنەی ئاوەدانكردنەوەو وەبەرهێنان، بەسەرپەرشتیی هاوڕێ مەلا ستار سەرۆكی لیژنەو ئامادەبوونی جێگری سەرۆكی لیژنەو بڕیاردەرو ئەندامانی لیژنەكە كۆبووەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا سەرجەم نووسراو و یاداشتە هاتووەكان گفتوگۆی وردیان لەسەر كراو رێككاری پێویست بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان گیرایەبەرو سەرۆكی لیژنە جەختی له‌وه‌ كردەوە كەپێویستە بەدواداچوون و چاودێریی زیاتر لەلایەن ئەندامانی لیژنە بۆ سەرجەم پڕۆژەكان هەبێت.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەشداربووان چەند پرسێكی تایبەتی لیژنەكه‌یان بۆ بەدواداچوونی زیاتری پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و رێگاوبانەكان خستەڕوو. لەبەشێکی دیكه‌ی كۆبوونەوەكه‌دا بەپێویست زانرا سەردان و كۆبوونەوەو چاودێریی زیاتری دەسەڵاتی جێبەجێكردن بكرێت بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.