له پرسه‌نامه‌یه‌كدا باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له ئۆمێد عومه‌ر ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك ئۆمێد عومه‌ر
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوونی به‌ڕێز(شوكرییه محه‌مه‌د پیرۆز) هاوژینی شه‌هید(عومه‌ر بێته‌ل) و دایكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده كوردپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین له‌م كۆسته‌دا به دڵنه‌وایی و ئارامی به‌خشین ئێوه و خانه‌واده و كه‌سوكارتان به‌سه‌ر بكاته‌وه و گیانی دایكی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
30ـى 3ـى 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.