كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عێراق، وادەی پڕۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەرانی بۆ ناوەڕاستی مانگی نیسان درێژ كردەوە، بەرپرسێكی كۆمسیۆنیش رایدهگهێنێت: دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوانەی خۆیان تۆمار نەكردووە.
خالید عەباس، بەرپرسی ئوفیسی پارێزگای دھۆكی كۆمسیۆن، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: درێژكردنەوەی كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران، دەرفەتێكی باشە بۆ ئەو دەنگدەرانەی تا ئێستا خۆیان لە بایۆمەتریی دەنگدان تۆمار نەكردووە یان كێشەیان ھەیە بۆ راستكردنەوەی ناوەكانیان، لەبەر ئەوەش داوا لە ھاووڵاتیان دەكەین سەردانی بنكەكانی دەنگدان بكەن.
دهشڵێت: ئەمڕۆ كاتی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران كۆتایی دەھات، بەڵام بەپێی بڕیارەكە، تا رۆژی 15ی مانگی داھاتوو دەنگدەران دەتوانن پەیوەندی بە كۆمسیۆنەوە بكەن.
ههروهها راشیدهگهێنێت: تا ئێستا پارێزگای دھۆك لە پێشەنگی پارێزگاكانی عێراقە بۆ تۆماركردنی بایۆمەتریی دەنگدەران و رێژەی 70%ی تۆمار كردووە، بەڵام لەبەر درێژكردنەوەی ماوەی تۆماركردن، رێژەكە لە رۆژانی داھاتوودا بەرەو ھەڵكشان دەچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.