Erbil 38°C پێنجشەممە 14 ئایار 16:52

بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر پڕۆگرامی بەرەو پێشەوەی پڕۆژەی رەخساندنی هەلی کار کۆتایی هات

کوردستان TV
100%

سەرلەبەیانی ئەمرۆ چوارشەمە 2021.3.31، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا، دەزگای روانگە بەشێوازی ئۆنلاین رێورەسمی کۆتایی پڕۆژەی رەخساندنی هەلیکار لە هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی پڕۆگرامی ‘بەرەوپێشەوە‌ سازکرد.
لەڕێورەسمەکەدا، پارێزگاری هەولێر، لەوتارێکدا ڕایگەیاند: "دەست خۆشی له‌دەزگای روانگە دەکەین بۆ ئەنجامدانی ئەو ڕێورەسمە كە بەشێوەیەکی ئۆنلاین و بەبێ گردبوونەوە ئەنجامدراوە، ئەوەش پێماندەڵێت ئەگەر بڕیارەکانی ئێمە لە حکومەت بەهەرجۆرێک بێت بەڵام دەتوانین خۆمان لەگەڵی بگونجێنین و بەشێوازی دیکە کارەکانمان ئەنجامبدەین، هەروەها جارێکی دیکە داوا لە هاولاتییانی شارەکەمان دەکەین مەترسیەکان و کاریگەرییەکانی کۆرۆنا زیاتر بووە و پێویست دەکات تاک تاکی هاولاتییانی ئێمە پێگیربن بەو بریارانەی کە لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا و لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دراوە، ڕاستە بڕیارەکان بەشێکی بارگرانیە لەسەر ئەوان، بەڵام بارگرانیەکانمان بەجۆرێک کەمکردۆتەوە تەنها یەک شت ماوە ئەویش هەماهەنگی نێوان خەڵک و حکومەت کەبریتیە لە خۆپارێزی و بەکارهێنانی (دەمامک) کە دەبێتە هۆکاری سەرکەوتنی کارەکانمان".
پارێزگاری هەولێر هەروەها ڕایگەیاند:  "دووبارە دەست خۆشی لە دەزگای ڕوانگە دەکەین و دەست خۆشی لە یەکیتی ئەوروپا دەکەین کە پاڵپشتی ئەو چالاکییە کردووە، هەروەها سوپاسی هەموو کۆمپانیاکانیش دەکەینکە کە ئەوانیش هاوبەشیانکردووە و بوونەتە بەشێک لەدۆزینەوەی هەلی کار، لێرەشەوە جارێکی تر دڵنییایی بە سەرمایەگوزاران و کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لەهەولێری پایتەخت دەدەین، دەمانەوێت باشترین میکانیزمی گرتنەبەری ڕێگا و رێکارەکانی زەمینەخۆشکردن بۆ کۆمپانیاکان بکەین کە کاری خۆیان لەهەولێر ئەنجامبدەن، دڵنیاییش بەلاوانی خۆشەویستی شارەکەمان دەدەین ئەو هاوبەشیەی نێوان حکومەت و کەرتی تایبەت و حکومەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی بەشێکی دیکەی گرنگی کارەکانی ئێمە دەبێت تاوەکو هەرسێ بازنە لەیەک گرێدراوەکە لە دەرەنجامدا بەسودی ئەوان و ئاوڕدانەوە لەخواستی ئەوان کۆتایی پێ بێت".

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.