لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی پهرلهمانی كوردستان هاتنهوهی سهری ساڵی بابلی و جهژنهكانی ئهكیتۆ لهخوشك و برایانی كلدانی و ئاشووری و سریانی لهههرێمی كوردستان پیرۆز دهكات.
دهقی پهیامی پیرۆزباییهكه:
بەناوی خوای گەورەو میھرەبان
بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشوری كلدانی جەژنەکانی ئەکیتۆ، بەناوی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی لەپەرلەمانی كوردستان پیرۆزباییهكی گەرم ئاراستەی خوشک و برایانی کلدانی و ئاشووری و سریانی لەهەرێمی کوردستان دەکەین.
ئومێد ئەخوازین ئەم جەژنەیە ببێتەمایەی خێروخۆشی و سەلامەتبوونی ھاووڵاتییان لەڤایرۆسی کۆڕۆنا.
لێرەشەوە بەدەرفەتی دەزانین بەناوی لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی داوا لەھاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و خەلكی كوردستان.
جارێكی تر سەری ساڵی بابلی و جەژنەکانی ئەکیتۆ پیرۆز دەكەین و ھیواخوازین ھەمیشە
کوردستان بەنموونەی ھەرەجوانی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی سەرجەم ئاین و ئاینزاو نەتەوەیهك بمێنێتەوە.
لیژنەی ئەوقاف و كاروباری ئاینی
2021/3/31
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.