Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:58

دکتۆر به‌شیر حه‌داد: توانیمان دانیشتنی په‌رله‌مان بکرێت و مادده‌کان په‌سه‌ند بکرێن

کوردستان TV
#7
100%

جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: مادده‌ی 11 به‌ كۆی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران په‌سه‌ندكرا.

دكتۆر به‌شیر حه‌داد جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: پیرۆزبایی له‌ هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م بۆ په‌سه‌ندكردنی مادده‌ی 11ی كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پشكی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست خۆشی له‌ هه‌موو ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ده‌كه‌م، به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی به‌ تایبه‌تی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، ماوه‌یه‌كی زۆر كار له‌سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ده‌كه‌ن، ماندووبوون.

جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: خۆشبه‌ختانه‌ پرۆژه‌كه‌ په‌سه‌ندكرا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانكاری زۆر تێدا كرا، گوتیشی: ده‌مێكه‌ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی دواكه‌وتووه‌، شوكر بۆ خوا كه‌ ئه‌مرۆ توانیمان دانیشتنه‌كه‌ بكرێت و مادده‌كان په‌سه‌ند بكرێن، مادده‌ی یازده‌ش به‌ كۆی ده‌نگ تێپه‌ری و ده‌نگی له‌سه‌ر درا و بێ كێشه‌.

جێگیری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گوتی: پشکى هه‌رێم لە بودجەدا (12.67)ە، واتا لە نێوان نۆ بۆ دە ترلیۆن دینار و وەزارەتى دارایى دواى جێبەجێکردنى رێنماییەکان لە ماوەى مانگێکدا پارەى هەرێم دەنێرێت.

گوتیشی: به‌ڵام شتێكی تر ماوه‌ی ئه‌وه‌یش دانگدان له‌سه‌ر كۆی پرۆژه‌ یاساكان، دڵنیام ئه‌مشه‌و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.