Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:35

سەرۆک بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشووری په‌یامێکی پیرۆزبایی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#6 #7
100%

سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی بابلی ئاشوورییه‌وه‌ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: ئێمە هەموومان لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین و لە مرۆڤبووندا براین و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بە بۆنەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی گەلی كلدان سریان ئاشووری لە كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم، ئومێدی ئەوە دەخوازم، سەری ساڵی تازەی ئاشووری بابلی دەستپێكێكی تازە بێت بۆ كۆتاییهاتنی ئەو ئازار و نەهامەتییانە كە لە ئەنجامی هزری توندڕۆیی و تیرۆر بۆ خوشك و برا كریستیانەكانمان هاتووەتە ئاراوە.

لەو بۆنەیەدا ئەوە بۆ خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری و هەموو پێكهاتەكانی تری كوردستان دووپات دەكەمەوە كە ئێمە هەموومان لەدژی تیرۆر و جیاكاری لە یەك بەرەداین و لە مرۆڤبووندا براین و لە خۆشی و ناخۆشیدا یەك چارەنووسمان هەیە و ، پێویستیشە فەرهەنگی پێكەوەژیان و برایەتیی نێوان هەموو پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان پارێزراو بێت و قووڵتر ببێت

هیوادارم هەموو جەژن و بۆنەكان لە ئاشتی و ئارامی و دوور لە پەتا و نەخۆشیدا بكەنەوە.

مەسعود بارزانی
٣١ـی ئاداری ٢٠٢١

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.