Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 14:14

حکومەتى هەرێمى کوردستان بە بۆنەى جەژنی ئەکیتۆ په‌یامێکی پیرۆزبایی بڵاوکرده‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە بۆنەى جەژنی ئەکیتۆ په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ خوشک و برایانى مەسیحى لە هەرێمى کوردستان دەکات.

هەولێر ، هەرێمی كوردستان ، عیراق (GOV.KRD)- حکومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرجەم خوشک و برایانى مەسیحى لە هەرێمى کوردستان دەکات، بە بۆنەى هاتنى جەژنی ئەکیتۆ و سەرى ساڵى نوێى بابلیی ئاشووری و سریانی و کلدانى، و سەرکەوتنی مروتوک بەسەر هێزى وێرانکەرى خائوس و ژیانەوەى زەوى و سەوزبوونى گەنم و جۆ و دەرکەوتنى خۆر و گەیشتنى دادپەروەرى.

گەلانى نێوان دوو ڕووبارەکە و کوردستانیان، تاوەکو ئێستاش هەمیشە نزیکایەتى و پێکەوەژیانیان لەنێواندا هەبووە و ئەمەش هۆکارى مانەوە و بەردەوامبوونیان بووە، و لە سایەى حکومەتى هەرێمى کوردستانیش ئێستا کوردستان نیشتمانێکى ئارام و بەرەکەتدارە بۆ برا مەسیحییەکانمان کە ڕۆڵیان هەبووە و هەیە لە حوکمڕانى و ئاوەدانى و پێشخستنى کۆمەڵگە و هەموو هەوڵیشمان لە پێناو ژیانێکى شایستە و پڕ لە ئاشتى و خۆشییە بۆ هەموو لایەک.

حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/3/31

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.