Erbil 38°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 16:49

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌ رێکان سه‌کران ده‌کات، بۆ کۆچی دوایی باوکی و دایکی و برایه‌کیه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌یه‌كدا سه‌ره‌خۆشی له‌ كارمه‌ندی ده‌زگا رێكان سه‌كران كرد بۆ كۆچی دوایی باوك و براكه‌ی كه‌ هه‌ردووكیان به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌مڕۆ گیانیان له‌ده‌ستدا.

له‌ پرسه‌نامه‌كه‌ی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستاندا هاتووه‌: هاوكاری به‌رێزمان رێكان سه‌كران: به‌ داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی سه‌كران حوسێنی باوكتان و به‌رێز كه‌نعان سه‌كرانی براتانمان پێگه‌یشت كه‌ به‌هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دواییان كرد.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ كاك رێكان و خانه‌واده‌كه‌ی و كه‌سوكاری ده‌كه‌ین و له‌‌ خوای گه‌وره‌ داواكارین گیانی خوالێخۆشبووان به ‌به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات و سه‌بر و ئارامیش به‌ كه‌سوكاری ببه‌خشێت.

جێگه‌ی باسه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ باوك و برای هاوكارمان رێكان سه‌كران دوای چه‌ند رۆژێك له‌ تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد. هه‌روه‌ها له‌ ماوه‌كانی رابردووشدا دایكی هه‌ر به‌ هۆی تووشبوونی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی سپارد .

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.